لەسەر ڕوودانی شەڕ لەهۆڵی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی ڕوونكردنەوە دەدرێت

کوردستان

28/09/2023     ژمارەی بینراو 648

راچڵەكین-

وتەبێژی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رەتیدەكاتەوە لەناو هۆڵی كۆنگرە هیچ شەڕو پێكادانێك ڕوویدابێت.

تەلار لەتیف ، ئەمڕۆ پێنجشەممە لەڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە:" لە چەند كەناڵ، پەیج و سۆشیاڵ میدیاییەك هەواڵی روودانی گرژی و شەڕ لە كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی بڵاوبووەتەوە، بۆ هەموولایەكی رووندەكەینەوە كە ئەو هەواڵە سەرلەبەری درۆیە و ناڕاستە."

 

راشیگەیاند:" رووداوەکە تەنیا ئەوەیە کەئەندامێکیان قاچی لە قادرمە کارەباییەکەی تەلاری هونەر گیراوە و کەوتووە و چەند کەسێک کەوتوون بەسەریدا و بریندار بووە."

دەشڵێت:" ئەندامانی كۆنگرە و لیژنە تایبەتمەندەكان سەرقاڵی بەڕێوەچونی كارەكانی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانن "

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن