راچڵەكین-
لەئەنجامی بارانبارینی بەخوڕ، لافاو شەقامەكانی چەند ناوچەیەكی شاری ئەستەنبوڵی توركیای دادەپۆشێتا و دەسەڵاتدارانیش هۆشداریی دەدەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەسەڵاتدارانی توركیا هۆشدارییاندا لە بەردەوامبوونی بارینی بەخوڕ تا سبەینێ هەینی كە رەنگە دۆخەكە هێندەی تر لەو ناوچانەدا ئاڵۆزبكات كە لافاو دایپۆشیون.
دەسەڵاتدارانی شاری ئیستەنبوڵ داوایان لە دانیشتوانی شارەكە كردووە، بەئاگابن بەرامبەر بە روودانی لافاو بەهۆی بەردەوامبوونی بارانی بەخوڕ لە ناوچەكە.