راچڵەكین-
ئاسایشی هەولێر، دەستگیر كردنی سێ تۆمەتبار رادەگەیەنێت كە هەڵسابون بەكردنەوەی قورمارخانەیەك بەشێوەی نهێنی.
بەپێی راگەیەندراوێك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێرەوە بڵاوكرایەوە"لەلایەن هیزەكانمان لە (بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر) دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر توانیمان (٣) تۆمەتبار دەستگیر بكەین ،كە بەشێوەیەكی نهێنی لە قەزای ( شقلاوە / كاوانیان) قومارخانە یەكیان دانابوو".
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە"دەست بەسەر سەرجەم ئەو ئامێری یاری قومار و كەلوپەلانەشدا گیراوە كە لەو شوێنەدا هەبوون".