راچڵەكین-
بڕیارە شەممەی داهاتوو لە پەرلەمانی عیراق دەنگ لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت.
بەو پێیەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە جارێكی تر خراوەتەوە ناو بەرنامەی كاری كۆبوونەوەوە، وابڕیارە شەممەی داهاتوو، 30ی ئەیلول پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بدات.
بەپێی زانیارییەكان، دوای دووجار دواخستنی دەنگدان لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە، لەمجارەدا لایەنە عێراقییەكان بەڵێنیان بە فراكسیۆنە كوردستانییەكانی پەرلەمان داوە، پشتیوانی لە بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بكەن و دەنگی پێبدەن، لەبەرامبەر ئەوەی پەرلەمانتارانی كوردیش لە پرسەكانی تردا هاوكاری لایەنە عێراقییەكان بكەن و لە بەرژەوەندی ئەوان دەنگ بدەن.