راچڵەكین-
فازڵ حاجی وتەبێژی هاتووچۆی داخستنی تونێلی پیرمام، لەڕۆژی یەكشەمەوە بۆماوەی ٢٤ كاتژمێر، بەهۆی نۆژەنكردنەوەی هێماكانی هاتووچۆوە، رادەگەیەنێت.
فازل حاجی وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، وەشوفێری ئوتومبێلەبچوكەكان بۆچونە شەقڵاوە، دەتوانن ڕێگای پیرمام بەكاربێنن وەكوڕێگای بەدیل،وەبۆئوتومبێلی بارهەڵگر دەتوانن هەردووك ڕێگای هەنارەو شێخ توراب بەكاربێنن.
هاتووچۆی هەولێر سەرجەم شوفێران وهاوڵاتیان ئاگاداردەكاتەوە كەوا تیمەكانی ئەندازەی هاتووچۆی هەولێر بەهەماهەنگی لەگەڵ تیمەكانی پاراستن وچاككردنەوەی ڕێگاوبانی هەولێر، لەڕۆژانی یەكشەممە 2023/10/1تاكو2023/10/3،هەلدەستن بەهێلكاری كردن و نۆژەنكردنەوەی هێماكانی هاتووچۆی ناوتونێلی پیرمام،وەبۆئەو مەبەستە لەرۆژی یەكشەممەلەكاتژمێر12ی شەوەوە،سایدی چون لەهەولێر بۆشەقڵاوە لەئۆڤەرپاسی پیرمامەوە دادەخرێت.
شوفێری ئوتومبێلەبچوكەكان بۆچوونە شەقڵاوە، دەتوانن ڕێگای پیرمام بەكاربێنن وەكوڕێگای جێگرەوە،وەبۆئوتومبێلی بارهەڵگر دەتوانن هەردووك ڕێگای هەنارەو شێخ توراب بەكاربێنن.
هاتووچۆی هەولێر دەڵێت، رۆژی دواتر بەهەمانشێوە لەكاتژمێر12ی شەو تاكو6ی بەیانی تونێل سایدی چونی دادەخرێت ،بۆرۆژی سێهەمیش سایدی هاتن لەشەقڵاوەبۆهەولێر لەدەروازەی كۆڕێ دادەخرێت لەهەمان كاتی شەوانی پێشتر،وەشوفێران بۆهاتن بۆهەولێر دەتوانن بچنەوە ناوشارۆچكەی كۆڕێ وبەرەو پیرمام وبۆهەولێر،كاركردنمان بۆخزمەتكردنی ئێوەیە تكایە هاوكارمان بن.