ڕاچڵەکین سپۆرت -
کیلیان مباپێی ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان ئاماژەیەکی بەهێزی کرد کە نزیکە لە گواستنەوەی بۆ ڕیال مەدرید لە وەرزی داهاتوو.
گرێبەستەکەی مباپێ لەگەڵ سان جێرمان لە هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت، یاریزانە فەرەنسییەکەش لە هاوینی ٢٠٢٤ دەتوانێت بە خۆڕایی گرێبەست لەگەڵ مێرێنگی بکات.
بەپێی بەرنامەی “ئێل چیرینچیتۆ”، کیلیان مباپێ ئەو خانووەی هەڵبژارد کە تێیدا نیشتەجێ دەبێت لە مەدرید، هەرچەندە تا ئێستا بەکرێی نەگرتووە و نەیکڕیوە.
مانوێل ئۆتێرۆ ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری شاهانە لەم دواییانەدا ڕایگەیاند کە پەیوەندی نێوان مباپێ و فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەکە هەرگیز خراپ نەبووە.
ئۆتێرۆ لە درێژەی قسەکانیدا وتبووی: "پێرێز بڕیاری یاریزانەکەی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس لە ساڵی 2022 بە شێوەیەکی هەڵە وەرنەگرت، ئەو لە بابەتەکە تێگەیشت، ئێمە هەستمان بە نائومێدی کرد لەلایەن هاندەرانەوە، بەڵام تیپی شاهانە دەرگاکەیان بە کراوەیی هێشتەوە.
لە کۆتاییدا وتی: "زینەدین زیدان لە تەمەنی ٢٩ ساڵیدا پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە کرد، کیلیان مباپێش لە تەمەنی ٢٥ ساڵیدا دێتە ڕیاڵ مەدرید.".