مەرجەكانی وەرگرتن لە كۆلێژی سەربازی ئاشكرا دەكرێت

عێراق

05/12/2023     ژمارەی بینراو 878

راچڵەكین -

وەزارەتی بەرگری عیراق، دەرگای وەرگرتن لە كۆلێژی سەربازی بەڕووی خوێندكارانی دەرچووی ئامادەیی دەكاتەوەو مەرجەكانی وەرگرتنیش ئاشكرا دەكات.

وەزارەتی بەرگری عیراق، لە بانگەوازێكدا بڵاویكردەوە، بۆ ئەو خوێندكارانەی كە دەرچووی ئامادەیین لە بەشەكانی (زانستی، وێژەیی، بازرگانی و پیشەسازی) و خوازیارن داواكاری پێشكەش بكەن بۆ خولی (١١٤)ی كۆلێژی سەربازی، دەرگای داواكاری كراوەتەوەو هەر كەسێك ئارەزومەندە دەتوانێت داواكاری پێشكەش بكات لەڕێگەی ئەم بەستەرە.

وەزارەتەكە ئاشكرایكردووە، پێشكەشكردنی داواكاری لەرۆژی 5-12 تاوەكو 10-12-2023 بەردەوام دەبێت بەم مەرجانەی خوارەوە:

- بۆ دەرچووانی ئامادەیی لە بەشەكانی (زانستی و وێژەیی)، تێكڕای نمرە نابێت لە (٧٠%) كەمتر بێت، هەروەها بۆ دەرچوانی (بازرگانی و پیشەسازی) ئەم بەشانەی خوارەوە (ئۆتۆمبێل - كارەبا - میكانیك - ئەلیكترۆنیات) تێكڕای نمرە كەمتر نەبێت لە (٨٠%).

- تەمەنی داواكارانی مەدەنی دەبێت له (١٨) هەژدە ساڵ كەمتر نەبێت و لە (٢٢) بیست و دوو ساڵ زیاتر نەبێت، واتە لە تەمەنی (٣ی ١٢ی ٢٠٠٠) تا (٢ی ١٢ی ٢٠٠٥).

- تەمەنی داواكارانی سەربازی دەبێت له (١٨)  هەژدە ساڵ كەمتر نەبێت و له (٢٤) بیست و چوار ساڵ زیاتر نەبێت، واتە ئەوانەی لە دایك بووی (١٦ی ٩ی ١٩٩٩) تا (١٥ی ٩ی ٢٠٠٥) و هەروەها سێ ساڵ خزمەتی تەواوی لەبواری سەربازیدا هەبێت.

تێبینی/
١- پڕكردنەوەی سەرجەم داواكارییەكان بۆ خوازیاران لە دەرەوەی ڕێكارە پێویستەكانن و سیستمی ڕاگەیاندنی شوێن و زمانی تاقیكردنەوەكان دوای تەواوبوونی ماوەی پێشكەشكردن و لە ماڵپەڕی سەرەوە و بەپێی  پیتی تایبەت بە هەر پارێزگایەك.

٢- هاوپێچكردنی كۆپییەكی سكانكراوی بەڵگەنامەی دەرچوونی قوتابخانە، كە ئاراستەی كۆلێژی سەربازی/وەزارەتی بەرگری كراوە.

٣- پێشكەشكردنەكە دەبێت تەنها لە رێگەی كارتی نیشتمانییەوە بێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن