ڕاچڵەکین سپۆرت -
یانەی ڕیال مەدرید سیناریۆیەکی بۆ یەکلاییکردنەوەی گرێبەستی کیلیان مباپێی فەرەنسی، ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان لە هاوینی 2024 دانا.
گرێبەستەکەی مباپێ لە پرینسێس پارک لە کۆتایی ئەم وەرزەدا تەواو دەبێت، هەروەها نیازی خۆی دەربڕی کە گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئاس، یانەی ڕیال مەدرید بەنیازی ئەوە نییە ئەوەی لە هاوینی 2022 ڕوویدا دووبارەی بکاتەوە، دوای ئەوەی لەگەڵ ئەو یاریزانە لەسەر هەموو شتێک ڕێککەوتن، پێش ئەوەی ئەو یاریزانە گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس نوێ بکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، یانەی ڕیال مەدرید بە فایزا ئەلعەماری دایکی و بریکاری مباپێ و دەڵێت کە یاریزانەکە تەنها تا 15ی 1 چانسی ئەوەی هەیە بڵێت بەڵێ من یانەی شاهانەم دەوێت.
ڕۆژنامەکە ئاشکراشیکرد، ڕیال مەدرید پێش دەستپێکی مانگی داهاتوو هیچ شتێک لەسەر مباپێ ئاشکرا ناکات، بۆ ئەوەی نەچێتە ناو کێشە لەگەڵ پاریس سانجێرمان.
یانەی ڕیال مەدرید مانگی ڕابردوو ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕەتیکردەوە ئەوەی لە میدیاکانەوە باسکرابوو سەبارەت بە بوونی دانوستان لەگەڵ مباپێ، بەتایبەتی کە ماوەی یاسایی دانوستان لەگەڵ ئەو یاریزانە نییە.