بوومەلەرزەیەكی بەهێز لە زەریای هێمن روویدا

جیهان

07/12/2023     ژمارەی بینراو 403

راچڵەكین -

بوومەلەرزەیەكی بەهێز دورگەیەكی لە زەریای هێمن هەژاندو دەسەڵاتدارانی ناوچەكەش هۆشداری لە رودانی تسۆنامی دەدەن.

ناوەندی توێژینەوەی جیۆلۆجیی ئەمریكا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە بوومەلەرزەیەك بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر، وڵاتی ڤانواتو-ی گرتەوە، كە یەكێكە لە وڵاتە دوورگەییەكان لە زەریای هێمن و دەكەوێتە رۆژهەڵاتی ئوسترالیا.

ئاماژە بەوەشكراوە، بوومەلەرزەكە لەقۆووڵایی 48 كیلۆمەتر رویداوە چەقی بوومەلەرزەكەش شاری ئیسناگیلی بووە.

هەرچەندە هیچ ئامارێك لەبارەی زیانە گیانی و داراییەكانی بوومەلەرزەكە بڵاونەكراوەتەوە، بەڵام دەسەڵاتدارانی وڵاتی ڤانواتو هۆشدارییان لە روودانی تسۆنامی دا و دانیشتووانی چەند شارێكیشیان ئاگاداركردەوە كە لەناوچە كەناراوییەكان دووربكەونەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن