ئەستێرەیەکی بەرشەلۆنە دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە

وەرزش

30/12/2023     ژمارەی بینراو 81

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئەمڕۆ شەممە، ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، ئەستێرەیەکی بەرشەلۆنە تووشی پێکان بووە لە سەریدا .

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی، ئیلکای گۆندۆگانی ئەڵمانی، ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی یانەی بەرشەلۆنە، لە هۆڵی وەرزشی خوان گامپەر، دوای مەشقەکانی کراوە، تووشی ڕووداوێکی بچووک بووە.

ڕۆژنامەکە ڕوونیشیکردووەتەوە، لەکاتێکدا گوندۆگان لە هۆڵی وەرزشدا چەند ڕاهێنانێکی ئەنجامداوە، سەری بەر ئەو ئامێرە کەوتووە کە یاری پێدەکرد و بەهۆیەوە تووشی بریندار و خوێنبەربوون بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەرشەلۆنە ناچاربووە بیباتە نەخۆشخانە، لەوێ برینەکەیان دوریوەتەوە، ئەمەش مانای وایە پێکانێکی سووک بووە.

ڕۆژنامەکە دووپاتی کردەوە کە ئەم پێکانە ڕێگری ناکات لە بەشداریکردنی گۆندۆگان لە یاری داهاتوو بەرامبەر لاس پاڵماس.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن