شەقامێكی سلێمانی بەڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلدا دادەخرێت

کوردستان

03/01/2024     ژمارەی بینراو 282

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە لەبەربەستكردنی شەقامێك بەهۆی كاركردنی یتمەكانی شارەوانی تیایدا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە:" لە ئێستادا بەهۆی كار كردنی تیمەكانی شارەوانی، شەقامی بەردەمی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی سایدی سەركەوتن بە ئاڕاستەی باڵەخانەی زانكۆی كۆنی سلێمانی بەربەستكراوە".

هاتوچۆی سلێمانی داواشی لە شۆفێران كردوە، شەقامە لاوەكییەكان بەكاربهێنن تا ئەوكاتەی كاركردن لە شەقامی ئاماژەپێكراودا كۆتایی دێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن