ڕێواس
ڕاچڵه‌كین-
سوودە تەندروستیەکانی سەوزە و میوە بەهاریەکانی کوردستان هێندە زۆرن کە له ژمارە نایەن بێجگە لە تام و چێژە خۆشەکانیان، بەڕادەیەک کە دەتوانرێت وەک ڕەمزی تەندروستی و لەش ساغی ناو ببرێن، بەڵام جێگەی داخە کە وەک پێویست گرنگیان پێ نادرێت لە لایەن هاوڵاتیانەوە ، تەنها چەند جارێک لە سەرەتاوە لێیان دەخورێت ، دواتر کە لە زۆربەی شوێنەکان پێگەیشتن ، کەمیان لێ دەخۆرێت ، واتە کە هەرزان بوون کەمتر دەخورێن، له‌م بابه‌ته‌دا دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک دیارترین سووده‌كانی خواردنی سه‌وزه و میوه به‌هاریه‌كان باس ده‌كات.
گرنگترین سوودەکانی ئەم خۆراکانە :
1- یارمه‌تی دابه‌زینی کێشی له‌ش ده‌ده‌ن له کاتی ڕێجیم له‌گه‌ڵ ڕێگری کردن له قه‌ڵه‌وی .
2- خۆپاراستن له جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشک و نه‌خۆشی ته‌سک بوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان .
3- خۆپاراستن له به‌ردی زراو و که‌م کردنه‌وه‌ی کاریگه‌ری لاوه‌کی ده‌رمانه ئازار شکێنه‌کان.
4- خۆپاراستن له نه‌خۆشی نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک و هه‌وکردنی جومگه چه‌ندین جۆری شێرپه‌نجه .
5- پاراستنی ددانه‌کان و نه‌هێشتنی کلۆری و هه‌وکردن و ئاوسان و خوێنبه‌ر بوونی پووک .
6- یارمه‌تی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاستی شه‌کره له خوێن دا .
7- به‌هێزکردنی مووه‌کانی قژ و پاراستن له سپی بوون و هه‌ڵوه‌رینی قژ .
8-یارمه‌تی دابه‌زینی کولیستڕۆڵی خراپ له خوێن و پاکردنه‌وه‌ی جگه‌ر له مادده ژه‌هراوه‌یه‌کان.
9- پاراستنی ته‌ندروستی پێست و گه‌ش بوونه‌وه‌ی و نه‌هێشتنی چرچ و لۆچ و خاڵ و زیپکه و سیسی ده‌م و چاو.
10- چاره‌سه‌ری قه‌بزی و ڕێگه گرتن لێی و چالاک کردن و پاککردنه‌وه‌ی ڕێخۆڵه له مادده ژه‌هراویه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ی غازات.
11- چاره‌سه‌ری ڕه‌بۆ و خۆپاراستن له که‌مخوێنی و چاره‌سه‌رکردنی.
12- به‌هێز کردنی کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش و یارمه‌تی زوو چاک بوونه‌وه‌ی برین .
13- ڕێگری کردن له نه‌خۆشی ئه‌لزه‌هایمه‌ر و به‌هێزکردنی یاده‌وه‌ری و نه‌هێشتنی ته‌مه‌ڵی و بێهیزی.