دادگای فیدراڵی بۆ بڕیاردان لەپلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم كۆدەبێتەوە

کوردستان

17/03/2024     ژمارەی بینراو 155

راچڵەكین-

دادگای باڵای فیدڕاڵی عیراق بۆ بڕیاردان لەسەر سكاڵای تایبەت بە راگرتنی پلەبەرزكردنەوەی مووچەخۆرانی ھەرێم كۆدەبێتەوە.

بەپێی خشتەی كۆبونەوەكانی دادگای فیدراڵی، ئەمڕۆ یەكشەممە، دادگاكە لەسەر سكاڵای نۆ فەرمانبەری ھەرێمی كوردستان كە لەسەر سەرۆكوەزیران و وەزیری دارایی ھەرێمی كوردستان تۆماركراوە كۆدەبێتەوە، كە تایبەتە بە راگرتنی پلەبەرزكردنەوەی مووچەخۆرانی ھەرێمی كوردستان. 

لە سكاڵاكەدا، داواكراوە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دارایی پابەندبكرێن بە جێبەجێكردنی یاسای مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت ژمارە 22 ی ساڵی 2008، بەتایبەت ماددەكانی 6، 7، 8 ،9 و پلەبەرزكردنەوە دەستپێبكاتەوە كە ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە راگیراوە.

25 ی مانگی رابردوو دانیشتنی دادگا لەسەر ئەو پرسە دواخرا و چاوەڕوان دەكرێت سبەی بڕیار لەسەر سكاڵاكە بدات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن