نوێترین لێدوانی وەزارەتی نەوتی عیراق لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم

ئابوری

17/03/2024     ژمارەی بینراو 341

راچڵەكین-

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق دەڵێت، بەردەوامن لەكارەكانیان بۆ چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكانی بەردەم دەستپێكردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم.

عاسم جیھاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند، لیژنە تەكنیكییەكانی نێوان بەغداد و ھەولێر بەردەوامن لەكارەكانیان بۆ چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكانی بەردەم دەستپێكردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم، لەنێویشیاندا كێشەی گرێبەستی كۆمپانیا نەوتییەكان لەگەڵ حكومەتی ھەرێم.

وتیشی، گەیشتن بە رێككەوتن لەگەڵ لایەنی توركیا بۆ دەستپێكردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم قورس نییە و ئەو وڵاتە پێی راگەیاندوون، كە بۆرییەكانیان ئامادەیە بۆ دەستپێكردنەوەی ھەناردەی نەوت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن