وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێك لەبەرژوەندی خوێندكارانی پارالێڵی زانكۆو پەیمانگاكان دەدات

کوردستان

17/03/2024     ژمارەی بینراو 113

راچڵەكین-

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاشكرای دەكات، بڕیار درا بە لێخۆشبونی 20%ی دیكەی كرێی خوێندنی پارالێڵ لە زانكۆ و پەیمانگە حكوومییەكان.

عەباس ئەكرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند: "ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، سەرەڕای لێخۆشبوونی 45%ی كرێی خوێندنی پارالێڵ، لە هەوڵێكی دیكەدا بڕیاری دا بە لێخۆوشبونی 20%ی دیكەی كرێی خوێندنی پارالێڵ لە زانكۆ و پەیمانگە حكومییەكانی هەرێمی كوردستان."

عەباس ئەكرەم ئەوەشی روونكردەوە، ئەو داشكاندنە بە ڕەچاوكردنی دۆخی دارایی هاووڵاتییان و بۆ پاڵپشتیكردنی فێرخوازانە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن