پیلانی تیرۆركردنی كەسێكی نزیك لە پوتین پوچەڵدەكرێتەوە

جیهان

17/03/2024     ژمارەی بینراو 163

راچڵەكین -

هێزەكانی رووسیا لەهەرێمی زاپۆرۆژیا، پیلانێك بۆ تیرۆركردنی كەسێكی نزیك لە ڤلادیمێر پوتین، پووچەڵدەكەنەوە، بەرپرسێكی رووسیاش دەسەڵاتدارانی ئۆكراینا تۆمەتبار دەكات كە لە پشت پیلانەكەدا بوون.

میدیاكانی رووسیا بڵاویانكردەوە، دەزگا تایبەتەكانی ئاسایش لە هەرێمی زاپۆرۆژیا، توانیویانە پیلانێكی تیرۆریستی پووچەڵ بكەنەوە كە ئامانج لێی تیرۆركردنی كەسێكی نزیك لە ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی ئەو وڵاتە بووە.

ئاژانسی هەواڵی سپوتینگ-ی رووسی، بەبێ ئاشكراكردنی ناوی ئەو كەسەی كە پیلان بۆ تیرۆركردنی داڕێژرابوو، لەسەر زاری ڤلادیمێر روگۆف، سەرۆكی جوڵانەوەی (ئێمە لەگەڵ رووسیاین) بڵاویكردەوە، پیلانەكە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئۆكرایناوە داڕێژرابوو، بەڵام بەر لەوەی ئەنجام بدرێت، شكستی پێهێنرا.

هەرێمی زاپۆرۆژیا یەكێكە لەو چوار هەرێمەی ئۆكراینا كە لەلایەن رووسیاوە خراوەتە سەر خاكی وڵاتەكەی. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن