بۆ بەشداریی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەرەی توركمانی بڕیاریدا

کوردستان

18/03/2024     ژمارەی بینراو 581


راچڵەكین- 
حەسەن تۆران، سەرۆكی بەرەی توركمانی عیراقی رایدەگەیەنێت، بەشداریی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستاندا دەكەن كە چاوەڕوان دەكرێت لە دەی حوزەیرانی داهاتوو بەڕێوەبچێت، داوا لە جەماوەری توركمانیش دەكەن لە پارێزگاكانی هەرێم، كارتی بایۆمیتری نوێبكەنەوە. 

بەپێی راگەیەندراوێك كە لەلایەن راگەیاندنی بەرەی توركمانی بڵاوكرایەوە"راگەیاندنی بەشداریی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان، دوای كۆبوونەوەی دوێنێ‌ یەكشەممە بوو كە تێیدا سەركردەكانی بەرەی توركمانی عیراقی بەشدارییان كرد و گفتووگۆ لەسەر بەشداریی توركمان كرا لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم، وەك مافێكی دەستوری و سەلماندنی دەنگی توركمان". 

وەك لە بەیاننامەكەدا هاتووە" سەركردەكانی بەرەی توركمانی بڕیاریاندا بەشداریی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمدا بكەن و داواش دەكەن بەشدارییەكی كاریگەر هەبێت، بۆ زامنكردنی رۆڵی كاریگەریی توركمان و زامنكردنی مافی پێكهاتەكە لە شایستەكانی داهاتوو لە هەرێمی كوردستان". 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن