بایكۆتی دەوام چەند بەڕێوەبەرایەتییەكی گرتەوە

کوردستان

18/03/2024     ژمارەی بینراو 252


راچڵەكین-  
لەبەرامبەر دواكەوتنی مووچەكانیان، ژمارەیەك بەڕێوەبەرایەتی لە پارێزگای سلێمانی، بایكۆتی دەوامیان كرد و رایی كردنی مامەڵەی هاووڵاتیانیان راگرت. 

ئەمڕۆ دووشەممە، بۆ دووەم رۆژ لەسەریەك كارمەندانی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی و خانەنشینی پێشمەرگە و بەڕێوەبەرایەتی بانكی خانەنشینی و بانكی مەڵكەندی، لەدژی دواكەوتنی مووچەكانیان بۆ نزیكەی 50 رۆژ، بایكۆتی كارەكانیان كرد و ئامادەنەبوون هیچ مامەڵەیەكی هاوڵاتییان بەڕێبكەن. 

بەپێی زانیارییەكانی (راچڵەكین)، هەر لەو چوارچێوەیەدا (دادنوس، كتێبانە، دارستان، و بەشێك لە كارەبا) بایكۆتی دەوامیان كردووە. 

ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هەرێم، بەهۆی دواكەوتنی خەرجكردنی مووچەی مانگی شوبات بایكۆتی دەوامیان كردووە، ئەمەش لەكاتێكدایە كە لە كۆتایی مانگی سێ‌ نزیك دەبینەوە و تائێستا فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، تەنیا یەك مووچەیان لەمساڵدا وەرگرتووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن