راچڵەكین-
بەڕێوەبەری گشتیی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO)، ڕایگەیاند، لە غەززە خەڵك لە برسا دەمرێت و ئەگەر لەوە زیاتر ڕێگری لێ بكرێت لە گەیشتنی یارمەتییە خۆراكییەكان، ئەوە زیاتر لە یەك ملیۆن كەس هەڕەشەیان لەسەر دەبێت".
تێدرۆس ئەدهانۆم گێبرێیسس لە تۆڕی كۆمەڵایەتی X لەبارەی غەززە كە ژێر هێرشی بەردەوام دایە و دانیشتوانەكەی لە دۆخێكی مەترسیدار دان، پەیامێكی بڵاو كردەوە.
تێدرۆس ئەدهانۆم گێبرێیسس ڕایگەیاند:"لە غەززە خەڵك لە برسا دەمرێت، خەڵكێكی زۆر زیاتر نەخۆش كەوتوون و ئەگەر لەوە زیاتر ڕێگری بكرێت لە گەیشتنی یارمەتییە خۆراكییەكان، ئەوە زیاتر لە یەك ملیۆن كەس هەڕەشەیان لەسەر دەبێت".
جەختیشی لەوە كردووەتەوە كە تاكە ڕێگەی دەرربازبوون لە دۆخەكە، "ئاشتی"یە.