بەغدا دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی سێ‌ دەكات

ئابوری

19/03/2024     ژمارەی بینراو 314


راچڵەكین- 

وەزارەتی دارایی عیراق، دەستكردن بە دابەشكردنی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەران رادەگەیەنێت. 

بەپێی راگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ سێشەممە لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراق بڵاوكرایەوە"بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری دەستی كردووە بە رێكارەكانی پارەداركردن بۆ مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و هێزە ئەمنییەكان بۆ مانگی ئادار". 

لە راگەیەندراوەكەدا وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ، داوا لە سەرجەم یەكەكانی ژمێریاری وەزارەتی دارایی لە پارێزگاكان و یەكە ئیدارییەكانی تر دەكات،سەردانی  بەشی ژمێریاری بكەن بۆ تەواوكردنی رێكارەكانی پارەداكردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی 3/2024. 

دەستكردن بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئادار لەلایەن حكومەتی فیدراڵەوە، لەكاتێكدایە كە حكومەتی هەرێم وێڕای دابەشنەكردنی سێ‌ مووچەی مانگەكانی كۆتایی ساڵی 2023، هێشتا مووچەی مانگی شوباتی دابەشنەكردووە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن