دیارترین ئەو سەركردانەی حە.ما.س كێن كە ئیسرائیل لە سەرەتای جەنگی غەززە-ەوە كردونیەتە ئامانج ؟

جیهان

20/03/2024     ژمارەی بینراو 214

راچڵەكین-

لەسەرەتای دەستپێكردنی جەنگی غەززە لە 7ی تشرینی یەكەمی 2023، سوپای ئیسرائیل ژمارەیەك سەركردەی بزووتنەوەی حەماس بە تایبەت باڵی سەربازی ناسراو بە ( كەتیبەكانی قەسام)ی كردووەتە ئامانج. لە دیارترین ئەو سەركردانەش:

لە 17ی تشرینی یەكەمی 2023 ئیسرائیل ( ئەیمەن نۆفڵ) ی كردە ئامانج كە ئەندامی ئەنجوومەنی سەربازی كەتیبەكانی قەسام و فەرماندەی لیوای ناوچەی ناوەراست بوو لە غەززە.

ئەیمەن نۆفڵ

لە 21ی تشرینی یەكەمی 2023 ( ئوسامە مزەینی) سەرۆكی ئەنجوومەنی شورای بزووتنەوەی حەماس لەلایەن ئیسرائیلەوە كرایە ئامانج و كوژرا. بەووتەی بەرپرسانی ئیسرائیل، مزەینی بەرپرسی دۆسێی دیلەكانی ئیسرائیل بووە.

ئوسامە مزەینی

هەمان رۆژ (ئەحمەد بەحر) سەرۆكی پێشووی ئەنجوومەنی تەشریعی فەڵەستین بەوەكالەت لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە كرایە ئامانج و كوژرا.

ئەحمەد بەحر

ئەحمەد ئەلغەندور، فەرماندەی سەربازی بزووتنەوەی حەماس و لێپرسراوی لیوای باكوری كەتیبەكانی قەسام لە رۆژی 26ی تشرینی دووەمی 2023 لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە كوژرا.

ئەحمەد ئەلغەندور

لە 2ی كانوونی دووەمی 2024 ( ساڵح عاروری) جێگری سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس لە بەیروت-ی پایتەختی لوبنان لەلایەن ئیسرائیلەوە بەئامانج گیراو كوژرا.

ساڵح عاروری

11ی ئاداری ئەمساڵ، مەروان عیسا، جێگری فەرماندەی باڵی سەربازی حەماس لەلایەن ئیسرائیلەوە كوژرا.

مەروان عیسا

فایەق مەبحوح، سەرۆكی ئۆپراسیۆنە ناوخۆییەكانی دەزگای ئاسایشی حەماس لە 18ی ئادار كوژرا.


فایەق مەبحوح

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن