ئەمریكا پرۆژە بڕیارێك بۆ ئاگربەست لە غەززە پێشكەش بە ئەنجومەنی ئاسایش دەكات

جیهان

21/03/2024     ژمارەی بینراو 149


راچڵەكین- 
ئەمەریكا پرۆژە بڕیارێكی بۆ ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس لە غەززە، پێشكەش بە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەكات، چاوەڕوان دەكرێت بەم زووانە پرۆژە بڕیارەكە بخرێتە كارنامەی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنەكە و دەنگی لە سەر بدرێت.

لەو بارەیەوە ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:"وڵاتەكەی بۆ ئاگربەستێكی دەستبەجێ لە غەززە، پرۆژە بڕیارێكی بلۆ ئەنجوومەنی ئاسایش پێشكەشكردووە" . 

لە كۆنفرانسە رۆژنامەوانییەكەدا بلینكن  هیوای خواست وڵاتان پشتوانی لە پرۆژە بڕیارەكەی ئەمەریكا بكەن.

لە 7ی تشرینی يەكەمى 2023، چەندان جار پرۆژە یاسای تایبەت بە ئاگربەست لە غەززە پێشكەش بە ئەنجومەنی ئاسایشی كراوە، بەڵام بەهۆی ناكۆكی وڵاتە زلهێزەكان پرۆژەكان دەنگی پێویستیان نەهێناوە، تا بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن