كەشناسی هەرێم: بەفرو باران دەبارێـت

کوردستان

21/03/2024     ژمارەی بینراو 504


راچڵەكین-

بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەناوچە شاخاوییەكان نمە باران دەبارێت، لەكاتەكانی ئێوارە بۆ ماوەیەكی كەم  ئەگەری گۆرینی بۆ شێوەی تاوە باران و بروسكە هەیە لە شارەكانی  هەولێر و دهوك و دەوروبەری . 

سبەی هەیینی، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەكاتەكانی بەرەبەیان دابارین بەشێوەی نمە باران دەست پێ دەكات سەرەتا لەناوچەكانی رۆژئاوای هەرێم پاشان كاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ تەواوی ناوچەكاندا وە بەفرێكی كەم لەناوچە شاخاوویە سنووریەكان دەبارێت،  لەكاتەكانی دوایی نیوەڕۆ شێوەی دابارینەكە بۆ تاوە باران بروسكە دەگۆڕێت بەجۆرێك هەندی كات بۆماوەیەكی كەم پێشبینی لێزمە بارانیش دەكرێت لەسەنتەری شاری هەولێر و دەوربەری وە هەروەها لەناوچەكانی گەرمیاندا. پلەكانی گەرما نزمدەبێتەوە بە (3- 4  )پلە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ .
 
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
  هەولێر :  13
  سلێمانی : 11
 دهۆك :   10
 زاخۆ  : 11
هەڵەبجە : 14
كەركوك : 15
سۆران : 8
حاجی ئۆمەران : 2

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن