ئەپیكۆر: زیانی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە 11 ملیار دۆلار

ئابوری

24/03/2024     ژمارەی بینراو 100

راچڵەكین-

كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان(ئەپیكور) بڵاویكردووەتەوە، لەماوەی ساڵێكدا زیانەكانی راگرتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە 11 ملیار دۆلار.

ئەپیكۆر، دوای تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر بریاری راگرتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بەبڕیاری دادگای پاریس، راپۆرتێكی لەبارەی كاریگەری و زیانەكانی ئەو بڕیارە بڵاوكردووەتەوە.

وەك لەراپۆرتەكەدا هاتووە، نزیكەی 11 ملیار دۆلار زیان بە داهاتی عیراق كەوتووە، بە نزیكەیی، مانگانە دەكاتە 1 ملیار دۆلار.

ئەوەش روونكراوەتەوە، راگرتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان كاریگەری كردووەتە سەر كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكانی بواری نەوت لە هەرێمی كوردستان و راگرتنی 450000 بەرمیل نەوتی رۆژانە بۆ بازاڕەكانی جیهان.

ئەپیكور دەڵێت، بڕی یەك ملیار دۆلار قەرزی كۆمپانیاكانی ئەپیكور لای حكومەتی هەرێمی كوردستانە، لە ئەیلوولی 2022 تا ئاداری 2023، زیاتر لە 400 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنانی كۆمپانیاكانی ئەندام لە ئەپیكور راوەستاوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن