ئەردۆغان داواكاری هەیە

جیهان

25/03/2024     ژمارەی بینراو 322

راچڵەكین-

سەرۆككۆماری توركیا داوا لە هاوڵاتیانی توركیا دەكات لەهەڵبژاردنەكانی ئەو وڵاتەدا دەنگ بەخۆیان و تیمی ئابووریان بدەن.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەركۆماری توركیا و سەرۆكی گشتیی ئاك پارتی، لەكاتی بەشداری كردنی لە كۆبوونەوەیەكی جەماوەریی پارتەكەیدا لە مەیدانی كاردێش بارش لە پارێزگای چۆروم، رایگەیاند:"هەر وەك چۆن لە پێشتردا ئێمە ڕێژەی هەڵئاوسانمان دابەزاند بۆ تاك خانەیی، پشتیوان بە خودا هەر ئێمە لە هەمان كاردا سەركەوتوو دەبین".

ئەردۆغان باسی لە هەوڵەكانیان كرد بۆ دابەزاندنی ڕێژەی هەڵئاوسان و ڕایگەیاند: "هەر وەك چۆن لە پێشتردا ئێمە ڕێژەی هەڵئاوسانمان دابەزاند بۆ تاك خانەیی، پشتیوان بە خودا هەر ئێمە لە هەمان كاردا سەركەوتوو دەبین".

وتیشی: "بە بەرنامەی ئابوورییمان كە زۆر باش كاری لەسەر كراوە و كادیرانی بەهێزمان زۆر باش دەزانین چی دەكەین. داوا لە گەلەكەم دەكەم متمانەی بە ئێمە و تیمی ئابوورییمان هەبێت".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن