166 پەرلەمانتار بە بڕینی ملیۆنێک دینار سزادەدرێن

عێراق

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 141

راچڵەکین-

سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، بە یەک ملیۆن دینار سزای بەسەر ئەو ئەندام پەرلەمانانەدا سەپاند، کە بەهۆی ئامادەنەبوونیانەوە دانیشتنی پەرلەمانی ڕۆژی چوارشەممە بەڕێوەنەچوو.

سەرۆکایەتی پەرلەمانی عیراق ڕاگەیاندراوێکی فەرمی لە بارەی سزادانی ئەو پەرلەمانتارانەوە بڵاوکردەوە، کە بەشدارییان لە دانیشتنی پەرلەمان نەکرد.

دوێنێ لە کۆی 329 پەرلەمانتار، 161 پەرلەمانتار ئامادەی دانیشتنی پەرلەمان نەبوون، بۆیە بیستەم دانیشتنی پەرلەمانی عیراق هەڵوەشایە و بەڕێوەنەچوو.

راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاویکردەوە، دوای ھەڵوەشاندنەوەی کۆبوونەوەکەی رۆژی چوارشەممە, سەرۆکایەتی ئەنجومەنەکەیان فەرمانی بە فەرمانگەی دارایی کردووە بڕی یەک ملیۆن دینار لە موچەی ھەر پەرلەمانتارێک ببڕێت، کە لەدانیشتنی رۆژی 17ی نیساندا ئامادەنەبووە.

هەر دانیشتنێکی ئاسایی پەرلەمان بەپێی پەیڕەویی ناوخۆی پەرلەمانی عیراق، دەبێت 165 ئەندام لە کۆی 329 ئەندام تیایدا ئامادەبن، بە پێچەوانە دانیشتنەکە هەڵدەوەشێتەوە و بەڕێوەناچێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن