هەوڵی چارەسەركردنی كێشەی ئەو بانكە عیراقیانە دەدرێت كەلەلایەن ئەمریكا سزادراون

عێراق

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 156

راچڵەكین-

پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، هەوڵی چارەسەركردنی كێشەی ئەو بانكە عیراقیانە دەدرێت كەلەلایەن ئەمریكا سزادراون.

عەلی عەلاق، ئاماژەی بەوەكردووە، لەكۆبوونەوەی نێوان شاندی عیراق و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا بریاردراوە بە پێكهێنانی لیژنەیەك لە نێوان بانكی ناوەندی عیراق، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا، بانكی فیدڕاڵی ئەمریكی بەمەبەستی كاركردن لەسەر دۆسیەی ئەو بانكە عیراقییانەی لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا سزادراون.

پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق دەڵێت، رێكارەكانی بانكی ناوەندی بۆ گواستنەوەی پارە بۆ دەرەوە لە 80% سەركەوتوو بووەو كاردەكەن بۆئەوەی تا كۆتایی ئەمساڵ بەگوێرەی پێوەرە سەردەمییەكانی گواستنەوە "حەواڵەی دراو" كاربكەن و ئەو 20%كەماوە چارەسەری بكەن.

ساڵی رابردوو وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا بەتۆمەتی سپیكردنەوەی پارەو بردنە دەرەوەی دۆلار، ژمارەیەك بانكی عیراق و هەرێمی كوردستانی سزادا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن