رۆژانە لە عیراقدا 207 حاڵەتی جیابوونەوە روویداوە

عێراق

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 113

راچڵەکین-

ئەنجوومەنى باڵاى دادوەریى عێراق رایگەیاند، حاڵەتەکانى جیابوونەوە لە وڵاتەکەدا بەڕێژەیەکی بەرچاو رووی لە هەڵکشان کردووە.

بەپێی دوایین ئامار کە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عیراق بڵاویکردووەتەوە، دیاردەی جیابوونەوە لە وڵاتەکەدا لە روو لە زیادبوونە، تەنیا لە مانگی ئازاری ئەمساڵ گەیشتووەتە 25.8%. رۆژانە 200 حاڵەتى جیابوونەوە تۆمارکراوە.

بەپێی ئامارەکە، لە مانگى ئازارى رابردوودا، 24 هەزار و 88 حاڵەتى هاوسەرگیریکردن ئەنجامدراوە، هاوکات رێژەى جیابوونەوەش لەو مانگە گەیشتووەتە شەش هەزار و 222 حاڵەت.

بەگوێرەى ئەو ئامارە، رۆژانە لە دادگاکانى سەرانسەرى عێراق، 207 حاڵەتى جیابوونەوە روویداوە، کە لە کاتژمێرێکدا هەشت حاڵەتى جیابوونەوە تۆمارکراوە، لەو چوارچێوەیەش بەغدادى پایتەختى عێراق، لەپلەى یەکەمى ریزبەندییەکەدایە بۆ ئامارى هاوسەرگیرکردن و جیابوونەوەى هاوسەران.

لە ڕێژەی جیابوونەوەی هاوسەران، عیراق لەناو وڵاتانی عەرەبیدا پلەی هەشتەمی گرتووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن