ئامانجی سەردانەكەی ئەردۆغان بۆ عیراق ئاشكرا دەكرێت

عێراق

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 208

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا

راچڵەكین -

وتەبێژی حكومەتی عێراق، ئامانجی سەردانە چاوەڕوانكراوەكەی سەرۆككۆماری توركیا بۆ بەغدا ئاشكرا دەكات و راشیدەگەیەنێت: رێككەوتنێكی ستراتیژی تایبەت بە دۆسیەی ئاو لەنێوان ئەردۆغان و سوودانی واژوو دەكرێت.

بڕیارە سبەینێ دووشەممە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا، سەردانی عیراق بكات لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتەكە كۆببێتەوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر چەند پرسێكی پەیوەندیدار بەهەردوولا.

باسم عەوادی، وتەبێژی حكومەتی عیراق، لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند: سەردانە چاوەڕوانكراوكەی ئەردۆغان بۆ عیراق، هەنگاوێكی گرنگە لە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و ژمارەیەك دۆسیەی گرنگ تاوتوێ دەكرێن.

وتەبێژی حكومەتی عێراق، وتیشی:" چوار دۆسیەی گرنگ لە بەرنامەی كاری سەردانەكەی سەركۆماری توركیا دایە، ئەوانیش، دۆسیەی ئاو، پڕۆژەی ریگای گەشەپێدان و دۆسیەی ئەمنی دۆسیەی كاری كۆمپانیا توركییەكان لە عیراق".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن