بەوێنە.. ڤینیسیۆس گاڵتە بە یاریزانێکی بەرشەلۆنە دەکات

وەرزش

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 141

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ڤینیسیۆس جونیۆری بەڕازیلی، ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدرید، دوای سەرکەوتنی تیپی شاهانە، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، گاڵتەی بە یەکێک لە یاریزانەکانی بارسێلۆنا کرد.

ڕیال مەدرید لە گەڕی 32ی لالیگا لە یاریگای بێرنابیۆ بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە بەرشەلۆنەی ڕکابەرەکەی بردەوە.

هاندەرێکی یانەی ڕیال مەدرید کۆمەڵێک وێنەی فێرمین لۆپێزی یاریزانی بەرشەلۆنەی بڵاوکردەوە کە ئاهەنگی گۆڵی دووەمی بەرامبەر مێرێنگێ دەگێڕێت، بە شێوازی جود بێلینگهام و لە کۆمێنتێکدا دەڵێت، “ئەو پێیوابوو جود بێلینگهامە”.

ڤینیسیۆس جۆنیۆر، بە ئیمۆجییەکی پێکەنینەوە کۆمێنتی کردووە و ئاماژەی بە گاڵتەکردن بە لۆپێزی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە کردووە.

وێنە:

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن