بەرشەلۆنە نرخی فرۆشتنی دی یۆنگ دیاری دەکات

وەرزش

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 68

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا ئاشکرایکردووە، ئیدارەی بارسێلۆنا ئامادەکاری دەکات بۆ فرۆشتنی فرێنکی دی یۆنگی یاریزانی هۆڵەندی لە هاوینی داهاتوودا.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "سپۆرت"، دی یۆنگ بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە دەرگای جێهێشتنی بارسا لە هاوینی 2024 دا نەخستووە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئیدارەی بارسێلۆنا بۆ هەر سیناریۆیەک ئامادەیە و لە ئێستاوە بەهایەکی دیاریکراو هەیە بۆ دانوستاندن لەسەر ڕۆیشتنی ئەستێرە هۆڵەندییەکە بە بڕی 70 ملیۆن یۆرۆ.

فرێنکی دی یۆنگ گرێبەستی لەگەڵ بەرشەلۆنە تا 30ی حوزەیرانی 2026 هەیە.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئەم دواییە باسیان لەوە دەکرد کە پاریس سانجێرمان زۆرترین ئارەزووی کڕینی دی یۆنگ هەبووە، پێش ئەوەی لە گرێبەستەکە بکشێتەوە.

بەڵام بایرن میونشن هێشتا ئارەزووی گواستنەوەی فرێنکی دی یۆنگ و ڕۆناڵد ئاراوخۆی هاوکارەکەی دەکات.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن