یەکەم لێدوانی لۆنین لەسەر لێدانەکەی یامال لە کلاسیکۆ

وەرزش

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 299

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئاندرێ لۆنینی ئۆکراینی گۆڵپارێزی یانەی ڕیال مەدرید لێدوانێکی لەسەر لێدانەکەی لامین یامال لە کلاسیکۆی خولی ئیسپانی دا.

ڕیال مەدرید یەکشەممەی ڕابردوو لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ، لە گەڕی 32ی لالیگا، بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە بەرشەلۆنەی بردەوە.

لە خولەکی 28ی یارییەکە شاهیدی لێدانی گۆشەی بەرشەلۆنە بوو، کە لامین یامال لێدانی بۆ گۆڵی شاهانەکان لێدا ، گۆڵپارێز ئەندرێ لۆنین بە سەختی ڕێگری لێکرد، لەکاتێکدا وا دەرکەوت تۆپەکە هێڵی گۆڵی بەزاندووە.

یاریزانانی بەرشەلۆنە داوایان کرد گۆڵەکە هەژمار بکرێت، بەڵام ناوبژیوان بۆ چەند خولەکێک یارییەکەی ڕاگرت و چاوەڕێی بڕیاری “تەکنەلۆجیای یاریدەدەری ڤیدیۆ” VAR بوو کە پشتڕاستی کردەوە کە تۆپەکە تەواوی دەوری خۆی نەبەزاندووە، دوای ئەوە ناوبژیوان فەرمانی دا یارییەکە بەردەوام بێت .

ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەرنامەی “لا سێکستا” دوای مەشقەکانی ڕیال مەدرید، پرسیار لە لونین کرا سەبارەت بە تۆپەکەی یامال ئەگەر بە تەواوی چووبێتە ناو گۆڵەوە، وەڵامی گۆڵپارێزە ئۆکراینییەکەش ڕوون بوو و وتی: "نەخێر بەڕای من تۆپەکە نەچووە گۆڵەوە".

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن