ئەمریكا.. پۆلیس دەیان خوێندكاری زانكۆی كالیفۆرنیا دەستگیر دەكات

جیهان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 113

راچڵەكین -

هێزەكانی پۆلیسی ئەمریكا هەڵیانكوتایە سەر زانكۆی كالیفۆرنیا و دەیان خوێندكاریان دەستگیركرد بەتۆمەتی بەشداریكردن لە گردبوونەوەیەكی دژ بە ئیسرائیل.

میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردەوە، دوای ئەوەی خوێندكارانی زانكۆی كالیفۆرنیای باشوور گردبوونەوەیەكی ناڕەزاییان دژ بە بەردەوامبوونی شەڕ لە كەرتی غەززە ئەنجامداو تێیدا دروشمیان لەدژی ئیسرائیل بەرزكردەوە، هێزەكانی پۆلیس بۆ كۆتایی پێهێنان بە گردبوونەوەكە، هەڵیانكوتایە سەر زانكۆكەو 93 خوێندكاریان دەستگیركرد.

هاوكات لە زانكۆی تەكساس-یش دەیان خوێندكار گردبوونەوەیەكی هاوشێوەیان ئەنجامداو داوایان لە ئیدارەی ئەمریكا كرد گوشار بخاتە سەر حكومەتی ئیسرائیل لەپێناو راگرتنی شەڕ لە غەززە، لەئەنجامی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییش لەنێوان خوێندكارانی زانكۆكەو هێزەكانی پۆلیس، 17 خوێندكار دەستگیركران.

ماوەی چەند رۆژێكە گردبوونەوەی ناڕەزایی لەناو زانكۆ گەورەكانی ئەمریكا وەك، كالیفۆرنیا، نیویۆرك، نۆرس كارولایناو پەیمانگای ماساچۆستس، دەستی پێكردووە وەك پاڵپشتیكردنێك لە فەلەستین و دژ بە هێرشەكانی ئیسرائیل بۆسەر كەرتی غەززە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن