پلەكانی گەرما بەرزدەبێتەوە

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 106

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوەو رایدەگەیەنێت: پلەكانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەكات.

ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەور، هاوكات پلەكانی گەرماش بەراورد بە دوێنێ نزیكەی (1 - 3) پلە بەرزتر دەبێتەوە.

سبەینێ شەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە هەندێك ناوچەش بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، پلەكانی گەرماش روو لە بەرزبوونەوە دەكات.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 36 
سلێمانی : 33
دهۆك  :  33
 زاخۆ  : 35
هەڵەبجە : 33
كەركوك : 37
سۆران : 33
حاجی ئۆمەران : 22
گەرمیان : 40

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن