تەندروستی جیهانی: كەرتی غەززە بە كەڵكی ژیان نەماوە

جیهان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 123

راچڵەكین -

بەرپرسێكی رێكخراوی تەندروستی جیهانی، دۆخی كەرتی غەززە بە كارەساتێكی بێ وێنە وەسفدەكات و رایدەگەیەنێت: ناوچەكە بە كەڵكی ژیان نەماوەو دانیشتووانەكەشی لەوپەڕی نەهامەتیدان.

حەنان بلخی، بەرێوەبەری هەرێمایەتی لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لەدوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 200 رۆژ بەسەر شەڕی غەززە، وێرانكارییەكی زۆر بەسەر شارەكانی كەرتی غەززە هاتووەو ژێرخانەكەشی بەتەواوەتی خاپوور بووە.

بەپرسەكەی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوەشكرد، لەئێستادا كەرتی غەززە بەكەڵكی ژیان نەماوەو زۆربەی هەرە زۆری دانیشتووانەكەشی لە نەهامەتییەكی بێ وێنەدا دەژین، كە لە سەرەتایی ترین پێداویستییەكانی رۆژانە، وەك ئاوو خۆراك، بێبەشن.

بلخی هۆشداشی ئەوەشیدا ئەگەر بەزووترین كات كۆمەك و هاوكاریی زیاتر بۆ غەززە رەوانە نەكرێت، دانیشتووانەكەی رووبەڕووی مەرگ دەبنەوە.

هۆشدارییەكەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی هاوكاتە لەگەڵ ئامادەكارییەكانی سوپای ئیسرائیل بۆ ئەنجامدانی هێرشی یەكلاییكەرەوە بۆسەر شاری رەفەح-ی باشووری كەرتی غەززە، كە تاكە پەناگەی زیاتر لە ملیۆنێك و 800 هەزار ئاوارەی ناوچەكانی باكوورو ناوەڕساتی غەززەیە.  

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن