دژەتیرۆر ئۆپەراسیۆنێك لە چیای قەرەچوغ ئەنجام دەدات

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 125

راچڵەكین -

هێزەكانی دژەتیرۆری عیراق بەهەماهەنگیی هێزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ئۆپەراسیۆنێكی لە چیای قەرەچوغ دەستپێكرد بۆ راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش.

غازی فەیسەڵ سیان، فەرماندەی هێزی خۆبەخشی قەرەچوغ، بە میدیای فەرمی یەكێتی راگەیاندووە، بۆ گەڕان و بەدواداچوون بەدوای تیرۆریستانی داعش، كاتژمێر 6ی بەیانی ئەمڕۆ هەینی، هێزێكی دژە تیرۆری عیراق و هاوپەیمانان، ئۆپراسیۆنێكیان لەچیای قەرەچوغ لەنێوان گوندی (عەلیەڕەش و قەڵاتە سۆران) دەستپێكرد.

راشیگەیاند، ئۆپراسیۆنەكە لەكاتێكدایە جوتیارانی ناوچەكە بەنیازی دەستپێكردنی وەرزی دروێنەن، حكومەتی عیراقیش لەهەوڵدایە لەم وەرزەدا رێگە نەدات تیرۆریستان لەچیای قەرەچوغ دابەزنە گوندەكان بەمەبەستی ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆریستی و ئاژاوە نانەوە.

فەرماندەی هێزی خۆبەخشی قەرەچوغ ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ رێگریكردن لەئەنجامدانی كردەوەی تیرۆریستی، لەم وەرزەو لەڕۆژانی داهاتووشدا چاودێركردنی چیای قەرەچوغ لەلایەن هێزەكانی دژەتیرۆری عیراق چڕتر دەكرێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن