ئامانجی سەردانەكەی شاندی هەرێم بۆ بەغدا ئاشكرا دەكرێت

ئابوری

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 396

راچڵەكین -

سەرەتای هەفتەی داهاتوو شاندێكی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات و لەبارەی داهاتە نانەوتییەكان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عیراق كۆدەبێتەوە.

میدیاكانی نزیك لە پارتی بڵاویانكردەوە، بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، شاندێكی تەكنیكیی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم، سەردانی بەغدا بكات و لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی عیراق كۆببێتەوە.

ئامانج لە سەردانەكەی شاندی هەرێم، بۆ قسەكردنە لەسەر داهاتی نانەوتی هەرێمی كوردستان و ئەو میكانیزمانەی كە حكومەتی هەرێم لە چوارچێوەی یاسا و دەستوور و رێككەوتنەكان دەیخاتەڕوو بۆ پابەندییەكانی خۆی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن