داهاتی هەفتەیەكی سلێمانی و هەڵەبجە ئاشكرا دەكرێت

ئابوری

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 162

راچڵەكین - 

داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزدەبێتەوەو كۆی داهاتی یەك هەفتە دەگاتە زیاتر لە 20 ملیار 119 ملیۆن دینار.

ئەمڕۆ هەینی ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی یەك هەفتەی بڵاوكردەوە كە لە رۆژی 20-4-2024 تا 26-4-2024، بڕی 20 ملیار و 119 ملیۆن و 953 هەزار و 306 دینار بووە.

ماڵپەڕەكە ئاشكرایكردووە، رێژەی 73%ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینە و 15% بە شێوەی چەك و 12% بەشێوەی مەقاصە بووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن