راچڵەکین-
بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە 2 کەس گیانیان لەدەست دا و 2 کەسی تریش بەسەختی بریندابوون.
راگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی شەهید روئوف رایگەیاند، رووداوەکە کاتژمێر 2ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لەسەر ڕێگای نێوان دەربەندیخان - زەڕایەن روویداوە.
ئاماژە بەوە کراەوە، پاش گەیاندنیان بە هۆبەی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەئوف بەگ دەرکەوت دوو هاوڵاتی کە هاوسەری یەکترن گیانیان لەدەست داوە و دوو هاوڵاتی تریش بەسەختی برینداربوون .
یەکێکیش لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە.