راچڵەکین-
ئەمڕۆ هاوڵاتییەک بەمەبەستی سەیران روو لە هاوینەهەواری دوکان دەکات، بەڵام دیار نامێنێت و لە ئێستاشدا تیمەکانی بەرگری شارستانی دوکان بەدوایدا دەگەڕێن.
ژنێکی تەمەن 24 ساڵ بە ڕەگەز عەرەب، کە بەمەبەستی گەشت و سەیران ڕوو لە هاوینەهەواری دووکان دەکات، لە دەریاچەکەدا دیارنامێنێت و تەنیا جل و بەرگەکەی لە لێواری دەریاچەکەدا جێدەمێنێت.
لە ئێستادا تیمەکانی مەلەوانی، سەر بە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی دووکان و تەواوی دەزگا پەیوەندیدارەکان، لە هەوڵی گەڕاندان بۆ دۆزینەوەی.