بڕیاردرا هاتوچۆی بارهەڵگرەکان لە رۆژانی هەینی لە چەند شوێنێکی سلێمانی قەدەغە بکرێت

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 203

راچڵەکین-

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، لە پێناو سەلامەتی هاوڵاتیان، بڕیاردا لە رۆژانی هەینی هاتوچۆی بارهەڵگرەکان لە کاتژمێر ٧ی بەیانی بۆ ٧ی ئێوارە لە چەند ناوچەیەکی سلێمانی قەدەغە بکات.

بڕیارەکە دوای ئەوە دێت کە ئەمڕۆ لە رێگای دوکان، رووداوێکی سەختی هاتوچۆ روویدا کە بارهەڵگرێک خۆی بە 15 ئۆتۆمبێلدا کێشا و 18 کەس بەهۆیەوە بریندار بوون.

لە پێناو سەلامەتی گیانی هاوڵاتییان و گەشتیاران بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بڕیاریدا لە ڕۆژانی هەینی هاتووچۆی بارهەڵگرەکان لە کاتژمێر ۷ی بەیانی بۆ ۷ ی ئێوارە قەدەغە بکات لەم شوێنانەی خوارەوە: 

رێگای دوکان-سلێمانی و بەپێچەوانەوە

رێگای قەرەداغ

شەقامی هەواری شار بۆ تونێلی پێشڕەو

رێگای سەرجەم ئەو سەیرانگایانەی لە سنووری شارەزووردان.

ئاماژە بەوەش کراوە، سەرجەم مەفرەزەکان و بازگەکان و قەزای ناوەند هەڵدەستن بەکاری چاودێری و لێپرسینەوە لەو شۆفێرانەی پابەندی ئەم بڕیارە نابن. دەشڵیت، داوا لەشۆفێرانی بارهەڵگر دەکەین پابەندبن تا بەدووربن لە کارەساتەکانی هاتووچۆ و هەم لە لێپرسینەوەی یاسایی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن