بەناوبانگترین ڕۆژنامەنووسی مەدرید گاڵتە بە بەردەوامبوونی چاڤی لەگەڵ بەرشەلۆنە دەکات

وەرزش

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 65

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

تۆماس ڕۆنسیرۆی ئیسپانی، ناودارترین ڕۆژنامەنووسی مەدرید کە بە توندڕەوترین هاندەری یانەی ڕیال مەدرید ناسراوە، گاڵتە بە بڕیارەکەی ئیدارەی ڕکابەری تەقلیدی بەرشەلۆنە دەکات کە لە وەرزی داهاتوودا پشت بە چاڤی هێرناندێز دەبەستن.

چاڤی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا ڕۆیشتنی لە بارسا ڕاگەیاندبوو، ئەوەش دوای دۆڕاندنی بەرامبەر ڤیاریال لە یاریگای مۆنتجویک، چەند هەفتەیەک لەمەوبەر، بەڵام ئیدارەی یانەکە متمانەی بەو ڕاهێنەرە نوێکردەوە و لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە گرێبەستەکەی چاڤی لە هاوینی 2025 کۆتایی دەبێت.

ڕۆنسێرۆ لە بەرنامەی تەلەفزیۆنی ئیسپانیا ئێل چیرینجویتۆ دەرکەوت، و لێدوانی لەسەر بڕیاری درێژەدان بە چاڤی دا، بە شێوەیەکی گاڵتەجاڕانە و وتی: "هاندەرانی ڕیال لە یاری ئیل کلاسیکۆ لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ دروشمیان بۆ مانەوەی چاڤی گێڕا، لاپۆرتاش گوێی لە ئێمە گرت”.

چاڤی کە تەمەنی 44 ساڵە، تا ئێستا لەم وەرزە 46 یاری لەگەڵ بەرشەلۆنە بەڕێوەبردووە ، کە 31 یاریی لە خولی ئیسپانیا، 10 لە چامپیۆنزلیگ، 3 لە جامی پاشا، دوو یاریش لە جامی سوپەر، لەو 46 یارییە لە 29 یاریدا سەرکەوتنی بەدەست هێناوە، لە 9 یاریدا دۆڕاوە،و لە 8 یارییدا یەکسانبووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن