راچڵەکین-
هێرشکراوەتە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە سنووری چەمچەماڵ و بەهۆیەوە چوار کەس کوژراون و دوو کەسیش برینداربوون.
رەمک رەمەزان قایمقامی چەمچەماڵ رایگەیاند، هێرشەکە لە کاتژمێر ٦:٤٠ خولەک بەدرۆن بووە.
دەشڵێت، هێرشەکە کراوەتە سەر هەمان شوێن کە پێشتر هێرشی کرابووە سەر. بەهۆیەوە چوار کەس کوژراون و دوو کەسیش برینداربوون.
دوو کوژراوەکە هاوڵاتی بیانین کە لە کێڵگەکەدا کاریان کردووە و سەرجەمیان بیانین.
هاوکات وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستانیش رایانگەیاند، بەهۆی هێرشەکەوە، ناردنی گاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی کارەبا راوەستاوە و بەهۆیەوە نزیکەی 2500 مێگاوات کارەبا کەم بووەتەوە.
ئاماژەیان بەوەش کردووە، ستافی هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان لەگەڵ لایەنە هاوبەشەکانیان لە هەوڵدان بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە و دووبارە دەستپێکردنەوەی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا.