دی بڕۆین لێدوانێکی سەرنجڕاکێش سەبارەت بە ڕکابەریکردن لە خولی نایابی ئینگلیزی دەدات

وەرزش

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 61

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

کیڤن دی برۆین، یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی لێدوانێکی سەرنجڕاکێشی سەبارەت بە پێشبڕکێی گەیشتن بە نازناوی خولی ئینگلیزی لەم وەرزەدا دەربڕی.

ئەم لێدوانەی دی برۆین دوای بردنەوەی سیتی بەسەر برایتۆن هات بە تۆمارکردنی چوار گۆڵی بێ وەڵام لە یاریگای فالمەر، گۆڵەکانیش دیبرۆین و جولیان ئەلڤارێز و فیل فۆدن (دوو گۆڵ) تۆماریان کرد.

مان سیتی بە کۆکردنەوەی 76 خاڵ پلەی دووەمی ڕیزبەندی پرێمەرلیگی ئینگلتەری گرتووە و بە خاڵێک لەدوای ئارسناڵی پێشەنگەوەیە، بەڵام سیتیزن یەک یاریی کەمتری ئەنجامداوە.

دەربارەی بەدەستهێنانی خولی نایابی ئینگلیزی دی برۆین لە لێدوانێکدا کە تۆڕی بی بی سی سپۆرتی بەریتانی بڵاویکردەوە، وتی: "پێشبڕکێی خولی ئینگلیزی؟ “متمانەم بە تیپەکەم هەیە هەموو ڕێزێک بۆ لیڤەرپوول و ئارسناڵ، ئەوان دوو تیپی سەرسوڕهێنەرن”.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "ئارسناڵ ئەوەی پێویستبێت بیکات دەیکات، ئێمەش پێویستە ئەو کارە بکەین، وە دەبێت کاری زۆر بکەین و بەرەو پێشەوە بچین".

ئەستێرەی سیتی وتیشی: "هەوڵ دەدەم کاری خۆم ئەنجام بدەم، هەوڵ دەدەم شوێنەکان بدۆزمەوە و یارمەتی هاوڕێکانم بدەم بۆ ئەوەی زۆرترین گۆڵ تۆمار بکەن".

"ئەگەر لەگەڵ یاریزانی باش یاری بکەم، پێویستە لە باشترین ئاستی خۆمدا بم".

مان سیتی یەکشەممەی داهاتوو یاری داهاتووی خۆی لە خولی ئینگلیزی بەرامبەر یانەی نۆتینگام فۆڕێست ئەنجام دەدات.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن