راچڵەکین-
لە کاتێکدا سوپای ئیسرائیل سەرقاڵی ئامادەکارییە، بۆ هێرشکردنە سەر شاری رەفەح لە کەرتی غەززە، لیژنەیەکی میسری بەمەبەستی دانوستان و پێشنیاری ئاگربەست سەردانی ئیسرائیلی دەکات.
بەپێی راپۆرتی میدیاکانی ئیسرائیل، وڵاتەکە ئامادە بووە ئەگەر لە هەنگاوی یەکەمدا 20 بارمتە- یان بەوتەی بەرپرسێکی باڵایان 33 بارمتە- لە ژنان و پیاوان کە تەمەنیان سەروو 50 ساڵە و نەخۆش و پەککەوتەن، ئازاد بکرێن لە ژێر دەستی حەماس، ئەوا جەنگ رادەگرێت.
ئێستا بڕیارە لیژنەیەکی میسری بەمەبەستی ئەنجامدانی دانوستان و ئازادکردنی بارمتەکان و رێگریکردن لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر رەفەح، سەردانی تەلئەڤیڤ بکات.
ئەمە لە کاتێکدایە بنیامین ناتانیاهۆ و حکومەتەکەی، رووبەرووی فشاری ناوخۆیی بوونەتەوە بۆ راگرتنی جەنگ و ئازادکردنی بارمتەکان، چەندینجارە خۆپیشاندان لە ئیسرائیل بۆ ئەم مەبەستە بەڕێوەچووە.