فراکسیۆنی یەکێتی راگەیەندراوێکی لەسەر هێرشەکەی کۆرمۆر بڵاوکردەوە

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 296

راچڵەکین-

 

فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەران لەبارەی ھێرشەکەی کۆرمۆر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە رایگەیاند، " ھەموو ھەوڵێکمان دەخەینەگەر تا بکەرانی ئەم تاوانە ئاشکرا دەکرێن و رووبەروی یاسا دەکرێنەوە".

دەقی راگەیەنراوەکە:

پەلاماردانی کێڵگەی غازی کۆرمۆر بەتوندی ئیدانە دەکەین، کە بەھۆیەوە سێ کارمەند گیانیان لەدەستداو و سێی تریش برینداربوون و بووە ھۆی زیانی ماددی و راگرتنی بەرھەمھێنانی غاز و کەمبوونەوەی کارەبای نیشتمانی.

ئەم پەلامارە تیرۆریستیە کە بەدوو درۆن ئەنجامدراوە، بەمەرامی تێکدانی ئارامی و ئاسایش و زیانگەیاندنە بە سامانی نیشتمانی وەک غاز. 

ئەنجامدەرانی ئەم پەلامارە دەبێ بزانن، ئازایەتیان نەنواندوە و چالاکیان ئەنجام نەداوە، بەڵکو تەنھا سەڵماندوویانە تاوانبار و ترسنۆک و دوژمنی گەلی کوردستانن.

حکومەتی فیدرالی و حکومەتی ھەرێم پێویستە بەئەرکی خۆیان ھەستن و لەئاست ئەم تاوانەدا بێدەنگ نەبن و لێکۆلینەوەی راستەقینە بکەن و رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ چەندبارە نەبوونەوەی. 

ئێمەیش لە فراکسیۆنی یەکێتی ھەموو ھەوڵێکمان دەخەینەگەر و بەردەوام دەبین تا بکەرانی ئەم تاوانە ئاشکرا دەکرێن و رووبەروی یاسا دەکرێنەوەو دڵنیایی دەدەرێ لە روونەدانەوەی ئەمجۆرە پەلامارانە.

فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن