حكومەتی هەرێمی كوردستان هۆشداری دەدات بەهاوڵاتیان

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 265

راچڵەكین-

حكومەتی هەرێمی كوردستان هۆشداری دەدات بەهاوڵاتیان كە شەپۆلێكی بارانبارین ڕوو لەناوچەكە دەكات و داوایان لێدەكات خۆیان لە نزیك سەرچاوەكانی ئاو دووربخەنەوە.

فەرمانگەی میدیاو زانیاری بڵاویكردووەتەوە:" بەهۆی پێشبینیی هاتنی شەپۆلێكی بارانبارینی توند لە هەفتەی داهاتوو، بەتایبەتی لە ڕۆژی چوارشەممە، پێشبینیی زیادبوونێكی خێرای ئاو دەكەین، بەو هۆیەوە داوا لە هاووڵاتیان دەكەین خۆیان لە نزیك سەرچاوەكانی ئاو دووربخەنەوە و كاری پێویست بۆ پاراستنی بەرهەم و كێڵگەكانیان بكەن."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن