چركەساتی هێرشەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر بڵاودەكرێتەوە

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 210

راچڵەكین-

ئێوارەی هەیینی 26-4-2024 لەرێی درۆنەوە هێرشكرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە شارۆچكەی قادر كەرەم لە قەزای چەمچەماڵ، لەئاكامدا چوار كەس كوژران و دووانی تر برینداربوون.

تۆمارێكی ڤیدیۆیی كەئەمڕۆ شەممە بڵاوكراوەتەوە، چركەساتی هێرشە درۆنییەكەی سەر كیڵگەی غازی كۆرمۆر نیشان دەدات.

كێڵگەی كۆرمۆر دەكەوێتە شارۆچكەی قادر كەرەم لە قەزای چەمچەماڵ. كۆمپانیای دانەغاز و نەوتی هیلالی ئیماراتی وەبەرهێنانی تێدا دەكەن. دوای تێپەڕبوونی 15 مانگ بەسەر پڕۆژەكە و لە تشرینی یەكەمی 2008، بەرهەمهێنانی گاز لە كۆرمۆر دەستیپێكرد.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن