لەكاتی گواستنەوەی نەخۆشێك لەسلێمانی بۆ بەغدا ئەمبوڵانسێك تووشی رووداوی هاتوچۆ دەبێت و قوربانی لێدەكەوێتەوە

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 210

راچڵەكین-

لەكاتی گواستنەوەی نەخۆشێك لەسلێمانی بەرەو بەغدا، ئەمبوڵانسێكی نەخۆشخانەی بەخشین تووشی رووداوی هاتوچۆ دەبێت و بەهۆیەوە چەند كەسێك دەبنە قوربانی.

نەخۆشخانەی بەخشین بڵاویكردووەتەوە:"بەداخەوە لەكاتی گواستنەوەی نەخۆشێك لە شاری سلێمانی بۆ شاری بەغداد  ئەمبوڵانسەكەمان توشی ڕووداوی هاتووچۆ بووە، لە ئاكامی ڕووداوەكە سێ كەس بوونە قوربانی "

ئەوەش روونكراوەتەوە،لە ئێستادا لایەنە پەیوەندیدارەكان دەستیانكردووە بە لێكۆڵینەوە لەبارەی هۆكاری رووداوەكە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن