هاكان فیدان: پەیوەندی باشی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ ئاسایشی ناوچەكە گرنگە

جیهان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 110

راچڵەكین-

وەزیری دەرەوەی توركیا دەڵێت، پەیوەندی باشی نێوان نێوان حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێم گرنگە هەم بۆ سەقامگیری وڵات و هەمیش بۆ ئاسایشی ناوچەكە.

هاكان فیدان سەبارەت بە سەردانەكەی رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ بەغدا و هەولێر، باسی لەوە كرد كە سەردانەكە لە ڕووی پەیوەندییەكانی توركیا-عیراق گرنگیی مێژووی هەیە "كارەكانی پێشتر كە ئەنجامدران زۆر گرنگ بوون لە ڕووی پرسی دەقە بنەڕەتییەكانی ڕێككەوتن بەتایبەتی لە بارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، پرسی ئاو و وزە و ڕێگای گەشەپێدان. لەكاتی سەردانەكەدا 26 ڕێككەوتن واژوو كران لە بوارە جۆراوجۆرەكانی وەك ئابووریی، وزە، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، ئاو، گومرگ و بازرگانیی واژوو كران. ئێمە لەمەودوا لە بوارەكانی وەك بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر هاریكارییەكانمان پێش دەخەین، هەمیش بە پڕۆژەی بەرجەستە وەك ڕێگای گەشەپێدان پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات بەرەوپێشتر دەبەین".

فیدان بە ئاماژەدان بەسەردانەكەی ئەردۆغان بۆ هەولێر ووتی، پشتیوانی بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان-عیراق نوێكردەوە، باسی لەوە كرد ئەو پەیوەندیە دۆستانە و دراوسێیەتیانەی لەگەڵ حكوومەتی هەرێم هەن گرنگن: "ئەردۆغان گرنگیی بە پاراستنی پەیوەندی باشی نێوان هەولێر و بەغدا دەدات، پەیوەندی باشی نێوان ئەم دوو شارە و نێوان حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێم گرنگە هەم بۆ سەقامگیری وڵات و هەمیش بۆ ئاسایشی ناوچەكە".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن